ئاب 30, 2021 15:18 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: ھیچ دوودڵییەکمان لە کڕینی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا نییە

سەرباری بەردەوامیی گوشاو وشداری دانەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە ناتۆ دژی تورکیا لەمەڕ ڕێگری کردن لە کڕین و کەڵک وەرگرتنی تورکیا لە سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠»، سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لە لێبڕاویی ئەم وڵاتە بۆ کڕینی دووھەمین باری ئەم سیستێمە لە مۆسکۆ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی یەکشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە ئانکاراو مۆسکۆ خەریکی ئەنجام دانی کاری زۆرن لە بواری پیشەی بەرەڤانی، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ھیچ دوودڵییەکی لە کڕینی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا نییە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەم قسانەی لە کاتی گەڕانەوە لە گەشتەکەی بۆ بۆسنی ھێرزەگۆڤین و لە نێو ئاپۆڕەی ئەو پەیامنێرانەدا کرد کە لە فڕۆکەکەی دا بوون.

«ئلێکساندەر میخیف» سەرۆکی کۆمپانیای «ڕۆسۆبۆرن ئێکسپۆرت» ئاژانسی بنێری چەکەمەنیی ڕووسیا حەوتەی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند بوو، چاوەڕوان دەکرێت کە ھەتا بەرلە کۆتایی ھاتنی ئەم ساڵە زایینییەی ٢٩٢١ گرێبەستی تازەی مۆسکۆو ئانکارا لە بواری سیستێمی «ئێس_٤٠٠» یەکلایی بێتەوە.

 

سەرپەیڤ