ئه‌یلوول 11, 2021 23:39 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی دژی ڤاکسینی کۆرۆنا لە تورکیا سەرباری 23 ھەزار تووشبووی نوێ

سەرچاوەکانی ھەواڵ ئەمشەو باسی خۆپێشاندانی ژمارێک لە شارومەندانی ئەستەموڵیان کرد بۆ ناڕەزایەتیی بە ڤاکسینی کۆرۆنا .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی فارس ، لە کاتێک دا کە تورکیا ھەروا ئامارێکی باڵا لە تووشبوون بە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە ، ژمارێک لە شارومەندانی شاری ئەستەموڵ بە سازدانی خۆپێشاندان بانگەشەی رەوتی نەگونجاوی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا لەم وڵاتەیان کرد . 

نزیکەی سێ ھەزار کەس رۆژی شەممە بۆ ناڕەزایەتیی بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیان دایە خۆپێشاندان لە ئەستەموڵ . 

ئامادەبوان لەم خۆپێشاندانە لەژێر ناوی بێداریی گەورە لافیتە گەلێکیان لە دەستدابوو کە لەسەری نووسرابوو : خەڵکی تورکیا بەرازی ھیندی بۆ ڤاکسیناسیۆن نین و وەزارەتی تەندروستیی نوسینگەی بازاڕدۆزینەوەی ڤاکسین نیە . 

لە لافیتەی دیکەدا ناڕازیان خوازیاری وازلەکارھێنانی وەزیری تەندروستیی تورکیا بوون . راپۆر دەڵێن نوێنەرانی 14 پارتی سیاسیی لەم گردبوونەوەدابوون . 

ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا و مردن بە ھۆی ئەم پەتایە لە تورکیا لە چەند حەوتەی رابردوودا رووی کردووەتە ھەڵکشان .

سەرپەیڤ