راگێندرانی باری نائاسایی لە 9 ناوچەی پارێزگەی بتلیسی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i400621-راگێندرانی_باری_نائاسایی_لە_9_ناوچەی_پارێزگەی_بتلیسی_تورکیا
حکومەتی تورکیا بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە ، لە 9 ناوەی پارێزگەی بتلیس ، یاسا و رێسای باری نائاسایی جێبەجێکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2021 16:14 Asia/Tehran
  • راگێندرانی باری نائاسایی لە 9 ناوچەی پارێزگەی بتلیسی تورکیا

حکومەتی تورکیا بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە ، لە 9 ناوەی پارێزگەی بتلیس ، یاسا و رێسای باری نائاسایی جێبەجێکرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن لە ئانکاراوە ، لە ئاگادارینامەی پارێزگەی بتلیس دا ھاتووە : ئەم بڕیارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەف و ھەڕەشەکانی پەکەکە و ناسینی حەشارگە و مەتەرێزەکانی ئەوان لە تورکیا دراوە . 

بە پێی ئەم  راپۆرە ، شارومەندانی تورکیا تا ئاگادارینامەی دواتر ناتوانن بێ مۆڵەت وەرگرتن لە ناوەندە ھاوپێوەندەکان لە ناوچە دیاریکراوەکان دا ھاتوچو بکەن .