ئه‌یلوول 22, 2021 09:53 Asia/Tehran
  • پشتیوانی ڕاگەیاندنی تورکیا لە پێکھاتنی کابینەی تازەی لوبنان

تورکیا دوای دەنگی متمانە بەحشینی پەرلەمانی لوبنان بە کابینەکەی «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە، لە دەوڵەتی تازە پشتیوانیی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردەوە، تورکیا ھەروا لە تەنیشتی جەماوەری لوبناندا دەمێنێتەوەو لە دەوڵەتی تازەش پشتیوانی دەکات.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: تورکیا لە خەباتی کارای ەوڵەتی تازەی لوبنان لەگەڵ گرفتەکانی ئێستای ئەم وڵاتە دڵنیایە.

کابینەی «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان دووشەممە بە دەستخستنی ٨٥ دەنگی تەبا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی متمانەی وەرگرت.

لوبنان لە ئوتی ساڵی ڕابردووەوە پێی نەکرا بوو دەوڵەت پێک بێنێ.

میقاتی ٢٦ی ژوئیە لە لایەن «میشێل عەون»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە بۆ پێکھێنانی کابینە ڕاسپێردرا.

سەرپەیڤ