خۆشحاڵیی ئەردوغان لە کڕینی سیستێمی ئێس _٤٠٠
ئهیلوول 30, 2021 13:49 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا لە ھەنگاوی وڵاتەکەی بۆ کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی ئێس _٤٠٠ ڕەزامەندیی دەربڕی.
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەگەر ئەمریکا سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی پاتریۆتی بە تورکیا فرۆشت بایە، ئانکارا ناچار نەبوو سیستێمی ئێس _٤٠٠ بکڕێت.
ئەردوغان وتیشی: تورکیا دەتوانێ توانایی بەرەڤانیی خۆی بە ھەرجۆرێک کە پێی خۆش بێت، بەرز کاتەوە.
مۆسکۆو ئانکارا ساڵی ٢٠١٧ ڕێککەوتنێکیان لە بواری ڕادەست کردنی سیستێمی ئێس _٤٠٠ واژۆ کردو تورکیا یەکەم باری سیستێمی ئێس _٤٠٠ی لە ژوئیەی ٢٠١٩ لە سووریا وەرگرت.