خۆشحاڵیی ئەردوغان لە کڕینی سیستێمی ئێس _٤٠٠
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i401184-خۆشحاڵیی_ئەردوغان_لە_کڕینی_سیستێمی_ئێس_٤٠٠
سەرۆک کۆماری تورکیا لە ھەنگاوی وڵاتەکەی بۆ کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی ئێس _٤٠٠ ڕەزامەندیی دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2021 10:19 Asia/Tehran
  • خۆشحاڵیی ئەردوغان لە کڕینی سیستێمی ئێس _٤٠٠

سەرۆک کۆماری تورکیا لە ھەنگاوی وڵاتەکەی بۆ کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی ئێس _٤٠٠ ڕەزامەندیی دەربڕی.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەگەر ئەمریکا سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی پاتریۆتی بە تورکیا فرۆشت بایە، ئانکارا ناچار نەبوو سیستێمی ئێس _٤٠٠ بکڕێت.

ئەردوغان وتیشی: تورکیا دەتوانێ توانایی بەرەڤانیی خۆی بە ھەرجۆرێک کە پێی خۆش بێت، بەرز کاتەوە.

مۆسکۆو ئانکارا ساڵی ٢٠١٧ ڕێککەوتنێکیان لە بواری ڕادەست کردنی سیستێمی ئێس _٤٠٠ واژۆ کردو تورکیا یەکەم باری سیستێمی ئێس _٤٠٠ی لە ژوئیەی ٢٠١٩ لە سووریا وەرگرت.