تورکیا لەگەڵ عێراق و لیبیا رێکدەکەوێت
تشرینی یه‌که‌م 03, 2021 13:20 Asia/Tehran
تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و لیبیا هه‌ماهه‌نگی ده‌کات بۆ رێگه‌گرتن له سپیکردنه‌وه‌ی پاره و کۆکردنه‌وه‌ی داهات بۆ تیرۆر.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا لەگەڵ نوسینگه‌ی رێگه‌گرتن له کۆکردنه‌وه‌ی داهات بۆ تیرۆریستان، سپیکردنه‌وه‌ی پاره له عێراق، یه‌که‌ی هه‌واڵگریی دارایی عێراق بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاریکاری له رێگه‌گرتن له کۆکردنه‌وه‌ی داهات بۆ تیرۆر و سپیکردنه‌وه‌ی پاره گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر هەمان پرس سه‌رۆکایه‌تی دامه‌زراوه‌ی لێکۆڵینه‌وه له تاوانه دارایییه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی تورکیا و بانکی ناوه‌ندی لیبیا و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێککەوتون بۆ هەماهەنگی و رێگری لە سپی کردنەوەی پارە.