تشرینی یه‌که‌م 03, 2021 17:09 Asia/Tehran
  • پارتی دێموکراتیکی گەلان: بەردەوامین لە سەر هەوڵدان بۆ چارەسەریی کێشەی کورد

HDP لەکاردانەوە بە ڕادەربڕینە جۆر بە جۆرەکان لەبارەی کێشەی کورد،ڕایگەیاند کە بەردەوامن لە سەر هەوڵدان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە.

پارتی دیمۆکراتیکی گەلان HDP بە بۆنەی دەستپێکرانیی کاری خولی تازەی یاسادانانی پەرلەمان ڕایگەیاندووە کە بەردەوامە لە سەر خەباتی خۆی لە پێناو چارە سەری کێشەی کورد.

نووسینگەی میدیایی HDP  هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنه وه ی پۆستێک لە لاپەڕەی فەرمی حیزب لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان  نووسی: لە خولی تازەی یاسادانان بۆ چارەسەری هەموو کێشەکانیی تورکیا بەتایبەت کێشەی کورد هەوڵ ئەدەین و بە نیشاندانی پەرلەمان وەکوو جێگەیەک بۆ چارەسەری کێشەکان، ئەم ناوەندە بکەین بە پەرلەمانێکی جەماوەری. ئێمە هێز و دەستەڵاتی پیویستمان بۆ گۆڕان لەبەردەستدایە.

شایانی باسە ڕەجەب تەیب  ئه ردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕی وڕەسمی دەستپێکرانی خولی تازەی یاسادانان ڕایگەیاندووە کە کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد هەر نیه  و دەوڵەتەکه ی ماوەیەکی زۆر بەرلەمە چارەسەری کردووە.

سەرپەیڤ