تشرینی یه‌که‌م 04, 2021 15:22 Asia/Tehran
  • 14 ناوەندی جیهانیی داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکەن

14 بنکەی نێودەوڵەتی داوای هەوڵی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەورووپا، ئەنجومەنی ئەورووپا و نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان ده کەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی 14 بنکەی جیاواز، بە گردبوونەیەک بە بۆنەی 9 ی ئۆکتۆبەر، ساڵڕۆژی دەستگیر کرانی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، لە بنکە نێودەوڵەتییەکان بریتی لە کۆمیسیۆنی شوێنگیری لە ئەشکەنجە، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، و پەرلەمانی ئەورووپا داوایان کرد تا بە هەڵمەتێکی بەپەلە هەوڵ بدەن بۆ ئازاد کردنی ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەو بارەوە بڵاو کراوەتەوە هاتووە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەورووپا، ئەنجومەنی ئەورووپا و نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ گەمارۆ بخەنە سەر تورکیا.چونکوو لە تورکیا دەستگیری زیندانیانی سیاسی و شێوەی تووشبوونیان لەگەڵ ئەوان پێچەوانەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان (یاساکانی نێلسۆن ماندێلا)یە. هەروەها کۆمیسیۆنی وەزیرانی ئەورووپا ئەبێ دەستبەجێ بە بەکارهێنانی هێزی گەمارۆ هەنگاوگەلێکی سیاسی بۆ ئازادی ئۆجالان هەڵبگرن.

دوای بەڕێوە چوونی ئەو کۆبوونەوە، گەنجان بە هەڵکردنی خێوەت لە بەردەم کڵێسەی سنت موریس لە مەیدانی ئارنۆلدی ستراسبۆرگ، کەمپەینی یەک مانگەی خۆیانیان بۆ ئازادی ئۆجالان دەست پێکرد.

لەو کەمپەینەدا 200 گەنج لە بەردەم ئەو کڵێسە تا یەک مانگ مان دەگرن.

سەرپەیڤ