تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 22:17 Asia/Tehran
  • ھەڕەشەی ئەردوغان دژی سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشی ھێرشی سەربازیی لە سوپای سووریا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی پێنج شەممە وتی: دەوڵەتی تورکیا ئامادەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی قورسە دژی سوپای سووریا لە پارێزگای ئیدلەب.

ئەردوغان جەتی لەوەش کردەوە کە، سوپای تورکیا بە نیازی کشانەوە لە سووریا نییەو لە سەر ئۆپراسیۆنەکانی لەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.

ھەر لەم کاتەدا پرۆژە یاسای درێژ کردنەوەی ماوەی ناردنی ھێزی سەربازیی تورکیا بۆ ئەنجام دانی خۆیان وتەنی ئۆپراسیۆنی دژی تیرۆریستیی دەرەوەی سنوور لە عێراق و سووریا و لوبنان لە لایەن دەوڵەتەوە ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کراوە.

پرۆژە یاسای درێژ کردنەوەی ماوەی ناردنی ھێزی سەربازیی تورکیا بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنوور لە عێراق و سووریا و لوبنان لە لایەن «ئەردوغان» ی سەرۆک کۆماری تورکیاوە واژۆ کراوە.

لەم پرۆژەیاسایەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوە کە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی باکووری سووریاو عێراق دەبێ دەستی پێ بکرێت.

سەرپەیڤ