بۆ یەکەمجار یەکیەتی ئەورووپا تورکیا بە «هێزێکی داگیرکەر» ناو دەبات
تشرینی یهکهم 23, 2021 12:42 Asia/Tehran
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا دەچێتە خانەی "داگیرکاریەوە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕەخنەی توند لە ئامادەبوونی تورکیا دەگرێت لە سووریا و بە هێزێکی داگیرکار ناوزەدی دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا راگەیەندراوە کە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی دوایدا لەگەڵ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورووپادا یەکناگرێتەوە.
یەکێتی ئەورووپا ئەوەشی خستۆتەڕوو "تورکیا لە باکووری سووریا جموجووڵی هێزەکانی بەردەوام دەکات و ڕەوشی مافی مرۆڤ لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەون جێی تێڕامان و رەخنەیە".
ئەمە یەکەمجارە دەوڵەتی تورکیا لە سووریا وەک داگیرکەر لە لایەن کۆمسیۆنی ئەورووپاوە بە فەرمی بناسێنرێت.