تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 16:01 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی تورکیا ئۆپراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتە لە عێراق و سووریای درێژ کردەوە

پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری سوپای ئەم وڵاتەی لە عێراق و سووریادا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەوڵەتی تورکیا پێشتر لە ئاراستەکردنی پرۆژە یاسایەک بە پەرلەمان خوازیاری درێژ کرانەوەی دوو ساڵەی مۆڵەتی ئۆپراسیۆنی ئەم وڵاتە لە عێراق و سووریادا ببوو.

«کەمال قلیچدار ئوغلو» ڕێبەری «پارتی کۆماری خوازی گەل» لە پارتەکانی نەیاری پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەککەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ئانکارا دەبێ لە باتی ڕەوانەکردنی ھێز بۆ سووریا باڵوێزخانەی خۆی لە دیمەشق دا بکاتەوە.

سوپای تورکیا چەند ساڵێکە بە پێی ئەو دەستەڵاتەی کە پەرلەمانی ئەم وڵاتە داویەتێ، گەلێک جار خاکی ھەردووک واتی سووریاو عێراقی بەزاندووەو ناوچەگەلێکی ئەم دوو وڵاتەی داگیر کردووە.

سەرپەیڤ