تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 12:47 Asia/Tehran
  • ھێرشی سایبێری بۆ سەر ژێرخانەکانی تورکیا

سێرڤێرەکانی وەزارەتخانەو دامەزراوە دەوڵەتییەکانی تورکیا گەلێک جار ھێرشی سایبێرییان کراوەتە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ھەتا ئێستا سێرڤێرەکانی زۆرێک لە وەزارەتخانەو دامەزراوە دەوڵەتییەکانی وڵاتی تورکیا بوونەتە ئامانجی ھێرشی سایبێری ، کە  گرینگترینی دەگەڕێتەوە بۆ ھاوینی ساڵی ٢٠١٦ی زایینی کە سیستێمی ڕاگەیاندنی ئینتێڕنێتی و خزمەتگوزارییە ئلێکترۆنییەکان کەوتە بەر گەورەترین شاڵاوی سایبێری بە درێژایی مێژووی ئەم وڵاتە. بە جۆرێک کە ٤٠٠ ھەزار ڤێبسایتی دەوڵەتی بۆ ماوەی دوو حەوتە  کوژا بوونوەو لە چالاکی کەوتبوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تەنیا لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو پتر لە ١٦٠٠ جار ھێرشی سایبێری کراوەتە سەرژێرخانەکانی تورکیا.

سەرپەیڤ