تورکیا ڕووتاندنەوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستانی زیاد کردووە
تشرینی یهکهم 30, 2021 08:24 Asia/Tehran
دەوڵەتی تورکیا کە چەند مانگێکە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات و دارستانەکان دەسووتێنێت، تاڵانکارییەکانی لە هەرێمەکە زیاتر دەکات و بڕینەوەی دارەکان و ڕووتاندنەوەی دارستانەکان پەرەی سەندووە.
ئاژانسی ڕۆژنیوز ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکیا لە ٢٠ی ئەم مانگەدا جارێکی دیکە دەستی کردووە بە تاڵانکردنی دارستانەکانی مەتینا و لەلایەن ئەو هێزانەی شرناخ کە بە جەردەوانەکانی سێگرک ناسراون و دەوڵەتی تورکیا ناوی گوندپارێزیان لێدەنێت کارەکە دەکات.
ڕۆژنیوز ئەوەش ئاشکرا دەکات کە دوای بڕینەوەی دارەکان لەلایەن ئەو جەردەوانانەی بەکارەکە هەڵدەستن ئاگر بەردەدەنە ناوچەکە و دارە بڕاوەکان بە بارهەڵگر لە هەرێمەکە دەگوازنەوە.