بڕیاری وەزیرانی بەرگریی تورکیا و ئەمریکا بۆ لێکدانەوەی گرێبەستی سەربازیی فڕۆکە جەنگیەکانی ئێف- 35
تشرینی دووهم 02, 2021 07:16 Asia/Tehran
وەزیرانی بەرگریی تورکیا و ئەمریکا بە نیازن بۆ لێکدانەوەی پرسی کڕینی فڕۆکە جەنگیەکانی ئێف 35 کۆببنەوە .
بە پێی راپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو ، دوو لایەن حەوتەی رابردوو لە ئانکارا بۆ چارەسەریی کێشەکانی تایبەت بە ئێف 35 و باسکردن لەسەر پرسە داراییەکان کۆبوونەوە .
لە مانگی ئوکتوبردا دوای ئەوەی کە ئەمریکا رایگەیاند فرۆشی جێتەکانی ئێف 35 بە تورکیای ھەڵوەشاندووە ، پێشنیاری کڕینی جێتی ئێف 16 ی خستەڕوو .
دوای ئەم کارە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە دیداری لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ، کاربەدەستێکی باڵا لە حکومەتی ئەمریکای تاوانبار بە داکۆکی لە تیرۆریسم کرد و لە ئەمریکای ویست پارەی تورکیا بۆ کڕینی ئێف 35 بداتەوە بەم وڵاتە .