گیرانی ناڕەزامەندانی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402213-گیرانی_ناڕەزامەندانی_سیاسەتەکانی_ئەمریکا_لە_تورکیا
پۆلیسی تورکیا لە ھەنگاوێکی ھاوتەریب دا ناڕەزامەندانی سیاسەتەکانی ئەمریکای لە ئەستەمۆڵ دا ڕاپێچ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2021 08:05 Asia/Tehran
  • گیرانی ناڕەزامەندانی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا لە ھەنگاوێکی ھاوتەریب دا ناڕەزامەندانی سیاسەتەکانی ئەمریکای لە ئەستەمۆڵ دا ڕاپێچ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا ١٧ کەسی لە بەر ھەنگاوی ناڕەزایانەی دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەو تەلیس کێشانی ھێمایان بە سەر ئەندامێکی ھێزی دەریایی ئەمریکا قۆڵبەست کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە قۆڵبەست کراوان کە دەستەیەک دەستەیەک لە لاوانی تورکیان و«یەکێتیی لوانی تورکیا»یان پێکھێناوە بەرلەمەش بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروشمی دژی ئەمریکییان ھەڵدا بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جوڵەی دژی ئەمریکی لە تورکیا پێشینەی درێژماوەتریشی ھەیەو بەرلەمە جەماوەری تورکیا لە خۆپیشاندانی دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا، درسەی دۆلاریان سووتاندو مۆبایلەکانی ئایفۆنی چێکراوی کۆمپانیاکەی ئەمریکایان شکاند.