تشرینی دووه‌م 04, 2021 14:27 Asia/Tehran
  • وەلانانی ئەردوغان، تەوەرەی کۆبوونەوەکەی لابەنەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا

شەش پارتی ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی تورکیا کۆبوونەوەیەکیان بۆ تاوتوێ کردنی ھەلی وەلانانی ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی کوردپرێس، کۆبوونەوەی نوێنەرانی شەش پارتی ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی تورکیا داگری پارتی چاک«تی پی»،پارتی کۆماریخوازی گەل«جە ھە پە» پارتی بەختەوەری، پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە»، پارتی داھاتوو و پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن بەڕێوە برا.

لەم دانیشتنەدا نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا لە بارەی پێویستیی گۆڕدرانی حکومەت لە تورکیا لە سیستێمی سەرۆکایەتییەوە بۆ سیستێمی پەرلەمانی و ھەروەھا پرسی سەندنەوەی متمانە لە دەوڵەتی ئێستای تورکیا پێکەوە ڕاوێژیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە دانیشتنەکەدا ھەلی سپێردرانی ئەرکی پێکھێنانی دەوڵەت بە پارتی دووھەمیش لە ھەل و مەرجێکدا کە پارتی یەکەم لە مۆڵەتی یاسایی خۆی دا نەتوانێ دەوڵەت پێک بێنێ، تاوتوێ کرا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر «کەمال قلیچدار ئوغلو» ڕێبەری «جە ھە پە» ڕایگەیاند بوو کە: دڵنیاین لە یەکەم ھەڵبژاردن دا ڕەجەب تەیب ئەردوغان بە خواستی گەل و بە شێوەیەکی یاسایی لە دەستەڵات وەلا دەنرێت.

سەرپەیڤ