ڕەخنەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402236-ڕەخنەی_وەزیری_دەرەوەی_تورکیا_لە_ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی تورکیا پشتگریی ئەمریکا لە پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە»ی بە پێچەوانەی گیانی ھاوپەیمانیی واشێنگتۆن و ئانکارا زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2021 06:33 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی تورکیا پشتگریی ئەمریکا لە پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە»ی بە پێچەوانەی گیانی ھاوپەیمانیی واشێنگتۆن و ئانکارا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «مەولود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا وتی: نەیارەتییەکانی ئەمریکا لە گەڵ کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی پێشکەوتەی ڕووسی ناسراو بە «ئێس_٤٠٠» لە لایەن ئانکاراش ھەر ناکۆکییەکان قوڵتر دەکاتەوە.

«چاووش ئوغلو» ھاوکات لە بارەی بەردەوامیی ھەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا ھیواداریی دەربڕی و داوای ھەوڵی زیاتری کارگروپە ھاوبەشەکانی ھەردووک وڵاتەکەی کرد لەم بوارەدا.

بەرلەمە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیاش ڕایگەیاند بوو کە ڕەوتێکی باش لە پەیوەندیی نێوان واشێنگتۆن و ئانکارا بەدی ناکرێت.