تشرینی دووه‌م 05, 2021 15:33 Asia/Tehran
  • داخوازیی سەلاحەددین دەمیرتاش لە دەوڵەتی تازەی ئاڵمانیا

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە ڕایگەیاندووە، هیوادارە حکومەتی نوێی ئەڵمانیا تورکیا لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر مافی مرۆڤ دەیکات،بخاتە ژێر گوشارەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» لە وتووێژێکدا لەگەڵ  ئاژانسی DPAی ئەڵمانیا ڕاگەیاند: هیوادارم حکومەتی نوێی ئەڵمانیا سیاسەتەکانی بە ئاڕاستەیەکدا ببات کە زیاتر مافی مرۆڤ و پێشێلکارانی دەستنیشان بکات و حکومەتی ئێستای تورکیا بخاتە ژێر گوشارەوە.

دەمیرتاش وتوشیەتی: نابێت وا واێنابکەین کە تورکیا بریتییە لە ئەردوغان، ئەو هەڕەشانەش لە دژی هەدەپە، تەنها بۆئەوەیە بە حزبەکانی دیکەش بڵێن، ئەوەی لەگەڵ داد و گەشە نەبێت چارەنووسی داخستنە.

لەبارەی دادگاییکردنەکەشیەوە، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە ڕایگەیاندووە: دڵنیاین لەوەی کە دادگاییکردنەکانمان ڕەوتێکی دادپەروەرانەیان نابێت و بڕیاری یاسایی لەم دۆسیەیەدا دوورە ڕووبدات.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە و چەندین تۆمەتی ئاڕاستەکراوە، لەوانە پشتگیری لە پەکەکە و پشتگیری لە شاری کۆبانێ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پشتگیریکردنی شارێک لە دژی چەکدارانی داعش لە هیچ شوێنێکی جیهان دا تاوان نییە مەگەر لە وڵاتێکدا کە دەستەڵاتدارانی بۆخۆیان داکۆکیکاری تیرۆریستان بن.

سەرپەیڤ