تشرینی دووه‌م 06, 2021 09:20 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆڕۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستی تورکیا باسی گیانلەدەستدانی ١٩٨کەسی دیکە دەکات لە توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەم وڵاتەدا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " فەخرەدین کۆجا " شەوی هەینی ڕایگەیاند : لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٢٨ هەزارو ١٩٣ کەس لەم وڵاتە توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە و١٩٨ شارومەندی تورکیایش بە هۆی نەخۆشی کۆیدی نۆزدە گیانی خۆیانیان لە دەس دا. بەم ڕێژە تازەیە ، ژماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە تورکیا بۆ هەشت ملیۆن و١٧٨ هەزارو٩٠١کەس بەرزبوویەوە.

ژماری تیاچووان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا یش گەیشتە ٧١هەزارو ٧٢٤ کەس. ئاماری توشبووان وتیاچووان بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە تورکیا لە حەوتەکانی ئەم دواییە جارێکی تر ڕووی ناوەتە هەڵکشان .

سەرپەیڤ