تشرینی دووه‌م 08, 2021 07:45 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری بەرگریی تورکیا لە ناوچەی سنووریی ئێران

وەزیری بەرگریی تورکیا و سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە رۆژی رابردوو بە مەبەستی لێکدانەوەی هاسانکاریەکانی بەرەنگاربوونەوەی تێپەڕینی کۆچبەرانی نایاسایی سەردانی ناوچەیەکی سنووری لە گەڵ ئێرانی کرد .

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی مێهر ، خلووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە گەڵ یاشار گولەر سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە دوێنێ یەکشەممە بە سەردانی پارێزگەی وان لە سەر سنووری ئێران ، ئەم ناوچەی بەسەر کردەوە .

 فەرماندەرانی هێزی زەوینی و دەریایی و ئاسمانیی تورکیاش هاوڕێی ئەم شاندە سەربازیە بوون .

 ئەم کەسانە وێڕای بەسەرکردنەوەی یەکینە سنووریەکان ، سەردانی فەرماندەریی تیپی شەشی سنوویی ئێرانیش دەکەن . ئەمانج لەم سەردانە لێکدانەوەی هاسانکاریەکانی تایبەت بە تپێەڕینی کۆچبەرانی نایاسایی لە سنوورراگێندراوە .

سەرپەیڤ