تشرینی دووه‌م 19, 2021 11:52 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئەردوغان لە بارەی شوێنھاتەکانی سەرکەوتنی نەیارانەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا سەرکەوتنی نەیارانی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو دا بە بەستێن خۆشکەری سەرھەڵدانی بشێوی لە وڵات دا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە کە لە نێو کۆڕی ھاولایەنەکانی قسەی دەکرد وتی: کایەکانی پارتی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆن واتە پارتی کۆماریخوازی گەل بۆ تورکیا زۆر زیانبەخشە.

ئەردوغان جەختی لەوەش کردەوە، سەرکردەکانی پارتی کۆماریخوازی گەل کایەیەکیان دەست پێ کردووە کە بە ڕواڵەت بە قازانجیانە، کەچی ھەر بە ھەمان ئەندازە بە زیانی وڵاتە.

ھاوکات لەگەڵ تێکچوونب ھەل و مەرجی ئابووریی تورکیا، دەرەنجامی ڕاوەرگرتنەکانیش دەربڕی دابەزینی ئاستی دڵخوازبوونی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا بۆ ١٨ی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢٣ دانراوە، کەچی میدیاکانی تورکیا لە باوەڕەدان کە لە ئێستادا کەشی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بە سەر ئەم وڵاتەدا زاڵ بووە.

سەرپەیڤ