توڕەیی تورکیا لە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی یۆنان
تشرینی دووهم 21, 2021 14:46 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنانی لە بارەی ھەڕەشاوی بوونی سیاسەتەکانی ئانکارا بۆ سەقامی ناوچەکەی رەتکردەوە .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، تانگۆ بیلگیچ ، وتەبێژی وەزەرەتی دەرەوەی تورکیا گوتی : ھەموو ھەوڵەکانی یۆنان پێکھێنانی ھاوپەیمانیی دژی ئانکارایە .
نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان ، لە لێدوانێک دا تورکیای بە سەرچاوەی بێ سەقامیی لە ناوچەکەدا و کەڵکاژۆی پرسی پەناخوازان بۆ فشارھێنانی ژئۆپۆلتیکی تاوانبار کردبوو .
تورکیا و یۆنان لە بواری دەریای نێوەڕاستی رۆژھەڵات ، مەیدانی ئاسمانیی ، وزە ، دورگەکانی دەریای درێژە و قوبرس لە گەڵ یەکتر ناکۆکی زۆریان ھەیە و ئەم دواییانە ھەنگاوی ئانکارا لە ناردنی گەمی دۆزینەوەی نەوت بۆ ناوچەی رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست توڕەیی یونانی بەدواوە بووە .