تشرینی دووه‌م 24, 2021 07:57 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە شەقامەکانی تورکیا بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە دەوڵەتی ئەردوغان

جەماوەری تورکیا شەوی چوارشەممە بۆ نڕەزامەندی بەرامبەر بە شپرزە بوونی ڕەوشتی ئابووری و ھەروەھا دابەزینی نرخی لیر لە ھەمبەر دۆلاری ئەمریکادا ڕژانە نێو شەقام و بازاڕەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی، جەماوەری تورکیا لە شارەکانی ئەستەمۆڵ و ئانکارا بە ڕاژانە نێو شەقام و بازاڕەوە دژی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆمارو پارتی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتە دروشمیان ھەڵدا.

خەڵک لەم خۆپیشاندانەدا بە ھەڵدانی دروشمی دژی پارتی دادوگەشە و ھاواری «کشانەوە کشانەوە» خوازیاری وازۆنانی ئەردوغان لە دەستەڵات بوون.

پارتە ئنەیارەکانی دەوڵەتی تورکیا لەوانە پارتی کۆماری خوازی گەلیش بە دەربڕینی ئەمەی کە پارتی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتە تورکیای توشی ھەڵشکان کردووە، حوازیاری بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بوون لە وڵاتەکەیاندا.

ھەینیی ڕابردووش ھەر ھەزاران کەس لە ئیزمیری توزکیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گرانی ، ھەڵاوسانی ئابووری و دابەزینی نرخی دراڤی نیشتیمانیی ڕژان بوونە نێو شەقام و بازاڕەوە.