تشرینی دووه‌م 25, 2021 00:46 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە کرداری دەوڵەتی ئەردوغان

بە بەردەوام کرانی قەیران لە تورکیاو داڕوخانی دەگمەنی بایەخی دراڤی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە، جەماوەری تورکیا لە شارەکانی ئانکاراو ئەستەمۆڵ جارێکی تر بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەردوغان ناڕەزامەندییان دەربڕی.

لە ئێستادا خەڵکی تورکیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دابەزینی نرخی لیر لە ھەمبەر دۆلاردا ڕژاونەتە نێو شەقام و بازاڕەوەو دژی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دروشن ھەڵدەدەن.

ڕەوتی دابەزینی بایەخی دراڤی تورکیا لە کاتێکدا بەردەوامە کە لە دەیەی یەکەمی دەستەڵات گرتنی پارتی دادوگەشەو بە دیاریکراوی ئەردوغان،ئابووریی تورکیا بە شێوەیەکی ناوازە گەشەی کرد بوو. کەچی لە بەر گرتنی ھێندێک سیاسەتی ھەڵەی نێوخۆیی، دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت سووریاو عێراق و لیبی ئەم وڵاەی بەرەو داڕمان و ھەڵشکانی سیاسی پاڵ پێوە ناوە.

باری ئابوریی تورکیا بە وێستگەیەک گەییشتووە کە بە ھەر جۆرە ڕادەربڕینێکی ئابوورییانەی ڕەجەب تەیب ئەردوغان، قەیرانێکی تازەی سیاسی بە سەر ئەم وڵاتەدا دەسەپێندرێت. بۆ وێنە تەنیا کاژێرێک دوای ئەوەی لێدوانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە دانیشتنی کابینەی ئەم وڵاتە لەمەڕ پێشگرتن بە بەرز بوونەوەی نرخی دراڤی دەرەکی، لیری تورکیا داڕمانێکی دیکەی بەخۆیەوە بینی. نرخی ھەڵاوسانی ئابووریی ساڵانەی تورکیاش گەییشتووەتە سەدی بیست کە ئەم ژمارەیەش چوار ھێندەی ئەو ئاستەیە کە دەوڵەت پێش بینیی کرد بوو.

بانکی ناوەندیی تورکیا لە مانگی ئوتی ئەمساڵەوە نرخی سودی بانکیی کەم کردووەتەوەو بۆ لەسەدا پانزەی دابەزاندووە. دیارە ئەمەش بەم واتایەیە کە تورکیا ھەڵگری نرخی سودێکی ڕاستەقینەی نەرێنییە. ئەمەش ھەمان سیاسەتە کە بایەخی دارایی لیر کەم دەکاتەوەو خەڵک زیاتر بۆ کڕینی دراڤی دەرەکی و زێڕ ھان دەدات.

بە گشتی دەبێ بئترێت: ئابووری سووریا بە ڕاپەڕاندنی سیاسەتی کورتە ماوە چارەسەریی نایەت و لەوە ناچێ کە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەردوغان بتوانن ھەتا ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی کە ساڵی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیایە بە سەر گرفتەکانیاندا زاڵ ببن.

 

سەرپەیڤ