تشرینی دووه‌م 27, 2021 07:50 Asia/Tehran
  • دوای چوار ساڵ لە دادگایی نەکردنی، تورکیا ماوەی زیندانیکردنی کاڤالای درێژکردەوە

دادگای تورکیا دوێنێ هەینی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی عوسمان کاڤالای سەرمایەداری تورکی دا، ماوەکەش تا دانیشتنی داهاتووی دادگا دەبێت.

 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دادگای تورکیا زیندانیکردنی سەرمایەداری وڵاتەکەی عوسمان کاڤالای تا دانیشتنی داهاتوو درێژکردەوە.

پێشتر لەسەر داوای زیاتر لە 10 دیپلۆماسی بیانی بۆ ماوەیەکی کەم عوسمان کاڤالا ئازادکرا، دوای ئەوەی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا کرد.

عوسمان کاڤالای سەرمایەداری تورکیا ماوەی چوار ساڵە بەبێ دادگاییکردن لە زینداندایە، ئەمڕۆش دادگا ماوەی زیندانیکردنەکەی تاوەکو 17ی کانونی دووەم کە بەڕێوەچووی دانیشتنی دادگایە لەسەر ئەو دۆسیەیە درێژکردەوە.

عوسمان کاڤالای تەمەن 64 ساڵ لە ساڵی 2017ەوە لەزیندانەکانی تورکیایە بەبێ تۆمەتێکی ڕوون، جگە لەوەی چەندین تۆمەتی بە تێوەگلان لە خۆپیشاندانەکانی 2013 و بەشداریکردن لە کودەتاکەی 2016 دراوەتەپاڵ.

سەرپەیڤ