تشرینی دووه‌م 28, 2021 07:43 Asia/Tehran
  • بایەخی لیری تورکیا دیسان دابەزی

بەهای دراوی تورکی بەرامبەر بە دۆلار ئەمریکی و دراوە جیهانییەکان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ شەممە ، 100 دۆلار بەرامبەر بە هەزار و 242 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکراوە.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دراوە جیهانییەکان لە دابەزیندایە، گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە بۆ دانەبەزینی زیاتری بەهای لیرەی تورکی هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە و ئەمڕۆش، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 242 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکراوە.

دابەزینی لیرەی تورکی لە ئێستادا بە دابەزینی مێژووی ناودەبرێت، لەکاتێکدا ساڵی 2001 لیرەی تورکی بەرامبەر بووە بە دۆلاری ئەمریکی، بەڵام لەو ساڵە بەدواوە ساڵ بەساڵ ربەهای زیاتر لەدەستدەدات.

ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سێ ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەقدیی بانکی مەرکەزی تورکیای لەپۆستەکانیان دورخستەوە، ئەویش بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە.

بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی پەیوەندی هەیە بەدەستوەردانە بەردەوامەکانی ئەردۆغان لەسیاسەتی دراوی تورکیاو بانکی ناوەندیی، هەروەها هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

سەرپەیڤ