تورکیا ژمارێکی زۆر لە بەرپرسانی هەدەپەی دەسگیر کرد
تورکیا هه‌ڵده‌کوتێته‌سه‌ر ماڵى ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى هه‌ده‌په‌و ده‌ستگیریان ده‌کات، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانیش له‌نێو ده‌ستگیرکراوه‌کاندا بەرپرسانی ئیداریی‌و سەرۆک شارەوانیش دەبینرێن .
به‌گوێره‌ى میدیای تورکیا، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی نوسینگەی داواکاری گشتیی تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی ئه‌و وڵاته لەهەردوو شاری ئیستانبوڵ‌و کۆجالی، هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌سه‌ر زۆرێک لەماڵی بەرپرسو لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)و دەستگیریانکردون کە لەناویاندا بەرپرسانی ئیداریی‌و سەرۆک شارەوانیش بونى هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتی میدیا تورکیەکان هێشتا ژمارەی ئەو ئەندامانەی هەدەپە ئاشکرانەکراوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، بەڵام باس لەژمارەیەکی زۆر کراوە کە لەناویاندا کەسانی ئیداریی‌و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیو بەرپرسانی حزبیش هەبووە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوشدا داواکاری گشتیی تورکیا بەمەبەستی لێوەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە13 پەرلەمانتاری تری هەدەپە، 16 دۆسیەی تۆمەتبارکردنی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی تورکیا کرد، کە لەناویاندا پەروین بوڵدانی هاسەرۆکی پەرتەکە هەیە.