قاڵیباف: پەرلەمانەکانی ئێران و تورکیا ڕۆڵێکی گرینگیان لە بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ھەیە
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: پەرلەمانەکانی ئێران و تورکیا ڕۆڵێکی گرینگیان لە بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ھەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە پێشوازیی «عوسمان نوری» سەرۆکی تاقمی پەرلەمانیی تورکیاو ئێران بەمەبەستی بەشداری لە دانیشتنی یەکێتیی نێوان پەرلەمانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی گەییشتە ئەستەمۆڵ.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەرکە گەییشتە فڕگەی ئەستەمۆڵ وتی: پەیوەندییەکانی دوو وڵات و بە تایبەت پەیوەندیی پەرلەمانەکانی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا لە ئاستێکی باش دایەو بەھیوام ئەم پەیوەندییە ببێتە ھۆی بەرز بوونەوەی زیاتری ئاستی ھاوکارییەکان.
«عوسمان نوری»ش لە ئاھەنگی پێشوازییەکەی لە سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە جێ و شوێنی ئێران و تورکیا لە ناوچەکە، لە سەر پەرە پێ درانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات پێی داگرت و وتی: ھیوادارم ھەردووک وڵاتەکە بتوانن ھەتا ساڵی ٢٠٢٣ بە وتووێژی نزیک و ڕوولەپێش، لە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان ھەنگاو ھەڵگرن.
قتڵیباف و شاندە پەرلەمانییەکەی ئێران لە دانیشتنەکانی یەکێتیی نێوان پەرلەمانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی (PUIC) کە بە تەوەرەی پرسگەلی فەلەستین، کۆچ و ئەفغانستان، لە ماوەی ڕۆژانی ٩ و ١٠ی دیسامبەر لە شاری ئەستەمۆڵ بەڕێوە ڕدەچێت بەشداری دەکەن.