کانونی یه‌که‌م 10, 2021 22:50 Asia/Tehran
  • خەڵاتی مافی مرۆڤ بەخشرایە سەلاحەدین دەمیرتاش

شاری «ڤایمەر»ی وڵاتی ئەڵمانیا خەڵاتی ساڵانەی مافی مرۆڤی بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» بەخشی.

شارەوانی «ڤایمەر» لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، «سەلاحەددین دەمیرتاش» یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا کە هەموو توانایەکی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیخوازانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە: «سەلاحەددین دەمیرتاش» بەردەوام داکۆکیکاری مافەکانی کورد، ئاشوری، ئەرمەنییەکانی تورکیا بووەو، داوای خوێندنی بە زمانی دایک کردووە و باوەڕی بە یەکسانی و ئازادیی هەبووە. 

بڕیارە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتیی لە لایەن «دەمیرتاش»ەوە خەڵاتەکە وەربگرێت.

«سەڵاحەدین دەمیرتاش»، لە بەروارى (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتوخانەى ئەدیرنا هێڵراوەتەوە، تائێستا چەند جارێک دادگایى کراوە و هەدەپەش دەستگیرکردنى دەمیرتاش و مانەوەى لە زیندان، وەک دەستبەسەرکردنێکى سیاسى ناو دەبات. 

سەرپەیڤ