کچە چالاکوانێکی کورد بەهۆی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی تورکیا گیانی لە دەستدا
کچە کوردێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە ژێر ئەشکەنجەدانی جنسی و جەستەیی و دەروونی لە زیندانی کاندێرا لە تورکیا گیانی لە دەستدا.
میدیاکانی کوردی تورکیا و ئۆپۆزسیۆن بڵاویان کردەوە گەریبە گەزەر کچە چالاکوانی کوردی تورکیا کە تەمەنی ٢٨ ساڵە لە زیندانی کاندێرا بەهۆی ئەشکەنجەدانی جەستەیی و جنسی و دەروونیەوە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنییەوە دژی ئەنجام دراوە، گیانی لە دەستدا.
گەریبە گەزەر، لە زیندانی تاکە کەسی کاندێرا دا بووەو لەلایەن پاسەوانانی زیندانەکەوە ئەشکەنجە دراوە و سەرنجام گیانی لەدەستداوە.
ئەو میدیایانە باس لەوەش دەکەن دادگا و دادوەر و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە سەر بەدەوڵەتن بیدەنگیان لەم تاوانە هەڵبژاردووەو دەیشارنەوە.
لەکاتی وەرگرتنەوەی تەرمەکەیدا کاتێک کە هاورێکانی دروشمی "شەهید نامرن" دەڵێنەوە، پاسەوانەکان دەیانەوێت بێدەنگیان بکەن. تەرمی ئەو کچە چالاکوانە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک سپێردرا.