کانونی یه‌که‌م 12, 2021 14:04 Asia/Tehran
  • ئۆمیکرۆن گەیشتە تورکیا

گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناسراو بە ئۆمیکڕۆن لە تورکیاش بینرا .

فەخرەدین کوجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند : شەش کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا ناسراو بە ئۆمیکڕۆن لە شارەکانی ئەستەموڵ و ئیزمیر لە رۆژاوای تورکیا ناسراوە . 

بەر لەوەش وڵاتانی ئوسترالیا ، پاکستان ، تایلەند ، ھیندستان و کۆریای باشووریش باسی ناسرانی ئەم جۆرە گۆڕاوەی کۆڕۆنایان کردبوو . 

رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ھێشتا وردەکاریی لە بارەی رادەی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکڕۆن بڵاونەکردووەتەوە ، بەڵام بەوتەی پسپۆڕان ، خێرایی تەشەناکەی 5 ئەوەندەی جۆری دێڵتایە . 

سەرپەیڤ