کانونی یه‌که‌م 21, 2021 09:27 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا لە لایەن ئەردوغانەوە

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتەدا لە ئارادا نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەردوغان لە میانەی لێدوانەکەی دا وێڕای بانگەشەی ئەمەی کە لە ماوەی مانگەکانی داھاتوو ھەڵاوسانی ئابووری لە وڵاتەکەی دا کەم دەبێتەوە، وتیشی: ئێمە ئاگداری پبلانی کەسانێکین کە بەنیازن لە پشتەوە خەنجەر لە وڵات و گەلەکەمان بوەشێنن.

«عەلی باباجان» ڕابەری پارتی نەیاری «دیموکراسی و پێشکەوتن»ی تورکیا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو داوای بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتەی کرد بۆ دەرباز بوون لە قەیرانی دارایی ئێستا و وتیشی کە، لەوە ناچێ ئەردوغان ڕەزامەند بێت بەم بابەتە چونکو بۆخۆی دەزانێ لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا سەرکەوتوو نابێت.

لە نوامبەری ڕابردووش دا ئەردوغان لە وەڵامی داخوازیی تاقمە نەیارەکان بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە وتبووی کە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی لە تورکیادا بە پێی بەرنامەیەک کە داڕێژراوە لە ژولای ٢٠٢٣ دا بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ