کانونی یه‌که‌م 21, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • بەرنامەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ سەردانی کابۆل

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاند بۆ سەردانی ئەفغانستان بە یاوەریی چەند ھاوتایەکی خۆی لە وڵاتانی دیکەی ئاسیا.

ئەگەر بێتو بەستێنی پێویست خۆش بکرێت، تورکیا پێوەیە بە ھاوکاریی قەتەر فڕگەی نێونەتەوەیی پێتەختی ئەفغانستان بەڕێوەبەرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تیی تورکیا، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا وتی: وەزیرانی دەرەوەی ئەندۆنێزیا، قەتەر، کوێت، ئوزبەکستان و پاکستان بۆ سەردانی ئەفغانستان ئامادە بوونی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

چاووش ئوغلو کە لەگەڵ «سەیفەددین عەبدوڵڵا» وەزیری دەرەوەی مالێزیا بەشداریی پرێس کۆنفرانسێکی کرد بوو، جەختی لەوەش کردەوە کە لەم بارەیەوە لەگەڵ ھاوتای مالێزیایی خۆشی وتووێژ دەکات.

ئەم دیپلۆماتە تورکە لە بەشێکی تری قسەکانی دا ئاماژەی کردە فڕگەی نێونەەوەیی کابۆل و وتیشی: کارناسانی ئێمە ئەمشەو بەرەو دەوحەی پێتەختی قەتەر وەڕێ دەکەون و لەوانەیە ڕۆژی چوارشەممە بابەتەکە لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی کاتیی ئەفغانستان شی کەنەوە، ئینجا ئەگەر بەستێنەکە خۆش بکرێت فڕگەی نێونەتەوەیی حامید کەرزەی لە کابۆل بە ھاوکاریی قەتەر بەڕێوە دەبەین.بەڵام ئەگەر بەستێنی بۆ خۆش نەکرێت ئێمەش ھیچ پێداگرییەک ناکەین.

سەرپەیڤ