بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پەکەکەدا ، شارەوانیی وان و ئەندامی باڵای هەدەپە بە 8 ساڵ زیندان سزا درا
شارەوانیی هەڵبژێردراوی هەدەپە لە شاری وان، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە و بەکارهێنانی پارەی شارەوانی بۆ ئەو حزبە بە 8 ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزا درا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەکر کایا سەرۆکی شارەوانی پێشووی وان لە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی و بەشداری لە ڕێپێوانی ناڕەزایەتی نایاسایی بە 8 ساڵ و 3 مانگ زیندانی سزادرا.
بەکر کایا کە خۆی زیاتر لە 5 ساڵە لە زیندانە، تۆمەت گەلێک وەکوو چێ کردنی پرد بۆ ئەندامانی پەکەکە لە لایەن شارەوانی هەدەپە، بەشداری لە بەڕێکردنی تەرمی ئەندامانی پەکەکە، بردنی تەلیسی پارەی شارەوانی بۆ قەندیل و ... دژی ناوبراو هاتووەتە ئاراوە و لە دۆسیەکەیدا باسی کراوە کە زۆربەشیان نەسەلمێندراون .
کایا لە بەرگرییەکانی خۆی دا وتی: بۆ من هیچ گرینگ نییە کە دادگای ئێوە چ بڕیارێک دەدات، ئەگەری هەیە کە من ببمە قوربانی ئەم سیستەمە بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ ئێمەیە و ئێمەین کە دەستکەوتێکی گەورە لەو شەڕە بەدەست دەهێنین.