میدحەت سەنجەر : هەدەپە بووەتە دەنگی ملیۆنان هاوڵاتیی ئازادیخواز لەتورکیا
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد و رایگەیاند:" بەخۆیاندا بچنەوە، چونکە لەکۆتاییدا سەرکەوتن هەر بۆ هەدەپەیە و ستەمکارانیش چارەنووسیان لەناوچوونە"، دەشڵێت هەدەپە بووەتە دەنگی ملیۆنان هاوڵاتیی ئازادیخواز لەتورکیا".
ئهمڕۆ یەکشەممە، میدحەت سەنجەر، هاوسەرۆکی (هەدەپە) لە گردبونەوەیەک دا لە شاری روها که به دروشمی"ئێستا کات کاتی دادپەرورییە" پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد و وتی" دەسەڵاتدارانی ئێستا پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و ئێمە دەبێت سەر بکەوین ستەمکارانیش چارەنووسیان لەناوچوونە".
گوتیشی : "پارتی دیموکراتی گەلان لەپێناو ئازادی و دادپەوەریدا خهبات دهکات، هەدەپە لەپێناو ئازادیدا هەیە، لەئێستادا دەنگی ههدهپه لە هەموو تورکیادا بڵاوبوەتەوە".
هەدەپە کە لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتدارانی ئهنقهرهوه هەوڵی داخستنی دەدرێت، سێیەمین گەورە فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیاشە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی دا کە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، 11.7%ی دەنگەکانی بردەوە و لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمان، 67 کورسی بەدەستهێنا.