کانونی یه‌که‌م 27, 2021 08:32 Asia/Tehran
  • لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا ، بەفری قورس رێگای 17 ناوچەی داخست

به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵکردنی ره‌هێڵه‌وه‌، رێگای 17 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ریه‌ک له‌ پارێزگاکانی وان، هه‌کاری، مووش و به‌دلیس داخراون.

 

شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له‌ دوێنێوه‌، تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان توانیوویانه‌ رێگای نزیکه‌ی 400 یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون به‌ رووی هاتوچۆدا بکه‌نه‌وه‌ و به‌رده‌وامیشن بۆ کردنه‌وه‌ی رێگای ئه‌و سێ ناوچه‌یه‌ی به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵکردنی ره‌هێڵه‌وه‌، داخراون.

له‌ میانی یه‌ک هه‌فته‌ له‌ هه‌و‌ڵی تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کاندا، تواندراوه‌ له‌ مووش رێگای 32 گوند بکرێنه‌وه.

به‌فر له‌ به‌شێک له‌ به‌رزاییه‌کانی مووش تا چوار مه‌تر که‌ڵه‌که‌ بووه‌.‌

تیمه‌کان له‌ پێرێوە رێگای 49 گوندیان له‌ هه‌کاری کردووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌وڵه‌کانیشیان به‌رده‌وامن بۆ کردنه‌وه‌ی رێگای چوار ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی دیکه‌ که‌ به‌فر، دایخستوون.

تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردووه‌ته‌وه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی رێگای ئه‌و 10 گونده‌ی له‌ به‌دلیس به‌فر، دایخستوون.

سەرپەیڤ