ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە پارێزگای «نەینەوا»یان کرد لە باکووری عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه ژماره‌یه‌ک موشه‌ک ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی زێلکانی سوپای تورکیا کرا کە ھەڵبەت هیچ زیانێکی گیانیی لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی ئەم سه‌رچاوه ئه‌منیە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نادیاره‌وه، دو موشه‌ک ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری بنکه‌ی سه‌ربازیی زێلکانیی سوپای تورکیا کران، کە ھەڵبەت هیچ زیانێکی گیانیی لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووە، پاش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌که‌کان، لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستی پێ کرد‌و سه‌ره‌نجام توانییان دوو پێگه‌ی موشه‌کهاوێژ له گوندی عه‌وێزیی باکوری شاری موسڵ بدۆزنه‌وه.
بنکه‌ی سه‌ربازی زێلکان ده‌که‌وێته قه‌زای به‌عشیقه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، له ئەمساڵدا چه‌ندجارێک هێرشی موشه‌کی بۆسه‌ر ئه‌و بنکه‌یه ئه‌نجامدراوه، تاوه‌کو ئێستاش به‌فه‌رمی هیچ گروپێکی چه‌کدار، به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه رانه‌گه‌یاندووه.