کانونی یه‌که‌م 30, 2021 09:26 Asia/Tehran
  • ھەڵکوتانە سەر باڵوێزخانەی تورکیا لە پۆڵۆنیا

باڵوێزخانەی تورکیا لە پۆڵۆنیا بە ھۆی کۆکتێل مۆلۆتۆفەوە ھێرشی کرایە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، پیاوێکی ٣٠ ساڵان دوای ھاویشتنی سێ کۆکتێل مۆلۆتۆف بەرەو بینای باڵوێزخانەی تورکیا لە پۆڵۆنیا، لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی ئەو وڵاتەوە قۆڵبەست دەکرێت.

ھێرشەکە ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر یەک و چل خولەکی دوای نیوەڕۆ بە کاتی خۆجێیی لە وەرشەو ئەنجامی گرتووە.

لەم ڕووداوەدا زیان بە کەس نەگەییشتووە پۆلیسی وەرشەو لە ڕێگای لێکدانەوەی کامێراداخراوەکانەوە لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاوی لە بارەی ئەم ھێرشەوە دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ