رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووری له تورکیا به‌راورد به ساڵی رابردوو، سه‌رووی ٣٦% زیادی کردووه
له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی٢٠٢٠ـەوە، هیچ کاتێک له تورکیا هه‌ڵاوسانی ئابووری بەم ڕادەیە به‌رز نه‌بووه‌و لە ئێستادا رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووری له تورکیا به‌راورد به ساڵی رابردوو، سه‌رووی ٣٦% زیادی کردووه.
رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووری له تورکیا، به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و گه‌ییشتووەته به‌رزترین ئاست که له ماوەی بیست ساڵی رابردووی ئه‌م وڵاته. لە ئێستادا نرخی پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانی هاووڵاتییان له تورکیا به‌راورد به ساڵی رابردوو، سه‌رووی ٣٦% زیادی کردووه.
هۆکاری سه‌ره‌کیی گرانبوونی شتومه‌ک له بازاڕ و هه‌ڵاوسانی ئابووریش بۆ دابه‌زینی به‌های لیره‌ی تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.ھەڵبەت فه‌رمانگه‌ی ئاماری تورکیا بۆ خۆی لەم دوایەدا رێژه‌ی گرانبوونی شتومه‌کی به ٤٤% هه‌ژمار کردبوو.
له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی٢٠٢٠ ەوە، هیچ کاتێک له تورکیا هه‌ڵاوسانی ئابووری بەم ڕادەیە به‌رز نه‌بووه و له‌و ساڵه‌دا نزیکه‌ی ٣٤%ی تۆمار کردبوو.وەک دۆیچە وێڵە باسی کردووە، له ساڵی ٢٠٢١ دا لیره به رێژه‌ی ٤٥% به‌های خۆی له ده‌ست داوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردووه شت رۆژ به رۆژ گرانتر بێت، ھۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆربه‌ی کاڵاکان به دۆلار دێنه کڕین و هاورده ده‌کرێن.