کانونی دوھەم 11, 2022 16:14 Asia/Tehran
  • ھەڕەشەی کاربەدەستانی سەربازیی تورکیاو یۆنان لە یەکتر لە سەر سنووری ئاوی

کاربەدەستانی سەربازیی ئانکاراو ئاسێنا دوابەدوای مەلەی دەستەیەک لە ئەفسەرانی پرۆڤەی سەربازیی تورکیا بەرەو دوورگەی یۆنانیی «کاستلۆ ڕێزۆ» ھەڕەشەی پێکدادانی سەریبازییان لە یەکتر کرد.

یۆنان دوورگەی دە کیلۆمەتریی چوارگۆشەی  «کاستلۆ ڕێزۆ»ی کردووە بە بنکەیەکی سەربازیی خۆسازدان و کاردانەوەی خێراو ئەمەش لە کاتێکدایە کە تورکیا جم و جوڵی سەربازیی بۆنان لەم دوورگەیە بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانەی دژی خۆی لێک دەداتەوە.

خلوسی ئاکار وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتوویەتی: بۆنانییەکان بە دووی قۆستنەوەی دەرفەتێکن بۆ پەرە پێ دانی ئاوەکانی سەرزەویتی خۆیان. ئەوانە نابێ بە تاقیکردنەوەی تورکیا توشی سەرەڕۆیی ببن و بە ھەڵەیەکی گەورەوە تێوە گلێن.

مشت و مڕی تورکیاو یۆنان لە سەر دۆزینەوەی سەرچاوەی وزە و مافی سەرزەوینی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی و دەریای ئیژە لە ھاوینی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینییەوە زیاتر پەرەی سەندووەو ھەوڵدان بۆ وتووێژی دیپلۆماسیش بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوانیان ھەتا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

سەرپەیڤ