کانونی دوھەم 11, 2022 16:42 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی پەرلەمانی تورکیا لە «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی»

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە بۆنەی ھەڵبژێردرانەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» کرد.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی»، بە بۆنەی ھەڵبژێردرانەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی  عێراق  پیرۆزبایی لێکرد.

فەرمانگەی راگەیاندنی په‌رله‌مانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، «مستەفا شەنتۆپ» سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنیی به‌ «موحەممەد حەلبوسی» سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ کردووه‌ و پیرۆزبایی لێکردوه‌ بەبۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی په‌رله‌مان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەختی لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردو وڵات کردووەتەوە لە رێگەی دۆستایەتی و هەماهەنگیی نزیکتر لە نێوان پەرلەمانی هەردووک وڵاتدا.

شه‌وی نۆی ئه‌م مانگه‌، یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، «موحه‌ممه‌د» حه‌لبوسی به‌ رێککه‌وتنێکی نێوان دو لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی سونه‌کان (تەقەدوم و عەزم)، ره‌وتی سه‌در و پارتی دیموکراتی کوردستان و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ توانی به‌ به‌ده‌سهێنانی 200 ده‌نگ جارێکی دیکه‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق.

سەرپەیڤ