کانونی دوھەم 17, 2022 23:52 Asia/Tehran
  •  ئامادەیی ھەدەپە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند، پارتەکەیان ئامادەیە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پێشوەخت و بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت پڕۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا بکەن.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە لێدوانێکدا باسی لەوە کردووە، هەدەپە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان تەنانەت ئەگەر لەماوەی مانگی داهاتووشدا ئەنجام بدرێت.

ناوبراو دەڵێت: هەدەپە هەروەها ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات چوونکە "ئێمە کاتێک باسی بەڕێوەبردنی ئابووری وڵات دەکەین، بەدڵنیاییەوە باس لە کێشەی کوردیش دەکەین کە چارەسەر نەکراوە".

بوڵدان ئاماژەی بەوەش کرد، "دەبێت ئاک پارتی و هاوپەیمانەکانی بزانن چیرۆکی ئەوان لەماوەیەکی نزیکدا کۆتایی دێت، بۆیە لەئێستادا بۆ خۆ رزگارکردن هیچ رێگایەکیان نەماوە جگە لە هێرشکردنەسەر هەدەپە و دوورخستنەوەی بەرپرسانی ئێمە لە شارەوانییەکان".

سەرپەیڤ