وەزیری دادی تورکیا دەستی لە کار کێشایەوە و به‌کر بۆزداغ جێگای گرتەوە
به بڕیاری سه‌رکۆماری تورکیا داواکاریی لە کارکشانەوەی عه‌بدولحه‌مید گول وەزیری دادی پێشووی تورکیا په‌سه‌ند کرا و له جێگای ئه‌و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ده‌ستوور و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی یۆزگاتی ئاک پارتی، به‌کر بۆزداغ هێندرایه وه‌زاره‌تی داد
بڕیاره‌که که له‌لایه‌ن سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان واژووی له‌سه‌ر کراوه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو کرایه‌وه.
به‌م جۆره داواکاری عه‌بدولحه‌مید گول په‌سه‌ند کرا و به‌کر بۆزداغ هێندرایه وه‌زاره‌تی داد.
به‌کر بۆزداغ که ١ی نیسانی ١٩٦٥ له شارۆچکه‌ی ئاکداغمه‌ده‌نی له پارێزگای یۆزگات له‌دایکبووه. ده‌رچووی کۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانکۆی ئوڵوداغه. ماسته‌ریشی له به‌شی مێژوویی ئایینه‌کان له هه‌مان زانکۆ ته‌واو کردووه. هه‌روه‌ها کۆلێژی یاسایشی له زانکۆی سه‌لجوق خوێندووه.
تا ئێستا ھۆکاری لە کارکشانەوەی عەبدولحەمید گول ئاشکرا نەکراوە .