دادگای ده‌ستوری تورکیا وەڵامی سکاڵاکەی «یوكسه‌كداغ» دەداتەوە
دادگای ده‌ستوری تورکیا وەڵامی سکاڵاکەی «یوكسه‌كداغ» دەداتەوە
دادگای ده‌ستوری تورکیا: ڕاگرتنی «فیگه‌ن یوكسه‌كداغ» بۆ ماوەی سێ ساڵ بەبێ دادگایی کران لە زیندان دا، به پێی پێوانه‌كان بووه و ره‌وایە.
دوای ئەوەی «فیگه‌ن یوكسه‌كداغ» هاوسه‌رۆكی پێشوتری هەدەپە لەسەر زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەبێ دادگایی کردن سکاڵای یاسایی لە دادگای ده‌ستوری تورکیا تۆمارکرد، ڕۆژی سێ شەممە دادگاکە وەڵامی سکاڵاکەی دایەوە و راگرتنی ئەو ماوەیەی بە یاسایی ناوبرد.
«فیگه‌ن یوكسه‌كداغ» هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رۆژی 26ی شوباتی ساڵی رابردو لەسەر زیندانی کردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەبێ دادگایی کردن سکاڵای یاسایی لە دادگای ده‌ستوری تورکیا تۆمارکردبوو و باسی لەوەکردبوو کە لە ڕووی ئازادی و ئاسایشی تاکەكهسییەوە، پێشێلکاریی بەرامبەر کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە دادگای ده‌ستوری تورکیا لەبارەی سکاڵاکەی «فیگه‌ن یوكسه‌كداغ» بڕیاری دا و رایگەیاند، ئازادی و ئاسایشی تاکەكهسیی ناوبراو پێشێل نەکراوە و راگرتنیشی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زیندان، به پێی پێوانه‌كانه و ره‌وا بووە.