شوبات 13, 2022 14:32 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەنگاوە نایاساییەکانی تورکیا لە عێراق

سوپای تورکیا لە درێژەی پێشێلکردنی سەروەریی عێراق، چوار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی لەم وڵاتەدا کردە ئامانج.

ئانکارا ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانی خستووەتە نێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوەو سەرباری ناڕەزامەندیی بەردەوامی خەڵک دەوڵەتی عێراق باکووری ئەم وڵاتە بە بیانووی خەباتی دژی ئەندامانی ئەم پارتە کردووەتە گۆڕەپانی ڕمبازێنی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ھێزەکانی «پەکەکە»ی لە درێژەی ئۆپراسیۆنی «چڕنۆکی ھەورەتریشقە» کردووەتە ئامانج.

جێگای ئاماژەیە، باکووری سووریاش ھەر بەم بیانووەوە لە لایەن لەشکریانی تورکیاوە بەردەوام دەدرێتە بەر ھێرش و پەلامار.

سەرپەیڤ