شوبات 14, 2022 23:04 Asia/Tehran
  • وەخۆکەوتن و کۆبوونەوەی بەرھەڵستکارانی حکومەتی تورکیا جگە لە ھەدەپە

رێبەرانی 6 حزبی بەرھەڵستکاری تورکیا جگە لە ھەدەپە بۆ لێکدانەوەی دواجاری گەڵاڵەی بەھێزکردنی سیستمی پەرلەمانی و داوای ھەڵبژاردنی بەروەخت بۆ یەکەم جار کۆبوونەوە .

ئابووریی تورکیا لە 6 مانگی رابردوودا ھەڵاوسانی سەتی 40 تا 50 ی بووە و ئەم بابەتە بووە بە پاڵنەرێک بۆ، بەرھەڵستکاران بۆ گوشار ھێنان بۆسەر حکومەتی ئێستای ئەم وڵاتە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا . کێشە ئابووریەکانی سەرچاوەگرتوو لە قەیرانی دراو و ھەڵاوسان ، شانسی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە بە رێبەرایەتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لە ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەم وڵاتەی تا سەتی 30 کەم کردووە . 

لەم کۆبوونەوەدا کە لەسەر بانگشێتنی کەمال قلیچدار ئوغڵوو سەرۆکی جەھەپە پێکھات ، ھاریکاریی بە ئاڕاستەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی و تێپەڕین لەسیستمی پەرلەمانیی بەھێزکراو لە کاتی سەرکەوتن لەھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە بەرنامەی کاردابوو . 

ئەردۆغان بە رەتکردنەوەی داوای حزبەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ، لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆی دا جەختی کردوەتەوە . 

سەرپەیڤ