شوبات 18, 2022 20:01 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندی تورکیا بۆ فەلەستین و سەرزەوییە داگیرکراوەکان

شاندێک لە تورکیاوە بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی فەلەستین و ڕژێمی زایونی سەردانی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە لە گەلی فەلەستین لە بەرامبەر داگیرگەرانی زایونی داکۆکی دەکەن، کەچی بەڵگەکان وا دەر دەخەن کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئیسرائیل قەت  ئاڵۆزییەکی ڕاستینەی تێ نەکەوتووە.

«ئیبراھیم کاڵین» وتەبێژی سەرۆک کۆمارو ڕاوێژکاری باڵای «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ھاوڕێ لەگەڵ «سدات ئونال» یاریدەری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ بەشی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی فەلەستین و سەرزەوییە داگیرکراوەکانیان کردووەو لەگەڵ کاربەدەستانی فەلەستین و ڕژێمی زایونی دیدارو وتووێژیان کرد.

کاربەدەستانی تورک لە دیدار لەگەڵ لایەنی فەلەستینی ڕایانگەیاند، کێشەی قودس بۆ تورکیا گەلێک گرینگەو ئەردوغان لە سەر داکۆکی لە پرسی قودس بەردەوام دەبێت.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوابەدوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بانگێشتنی سەرۆکی ئەم ڕژێمەی کردووە ھەتا سەردانی تورکیا بکات کە ئەمەش لەگەڵ وەڵامی ئەرێنیی لایەنی ئیبسرائیلی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو ئەم سەردانە بەم زووانە ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ