شوبات 22, 2022 15:32 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی ھەنگاوەکەی پوتین لە مەڕ بە فەرمی ناسینی سەربەخۆیی «دۆنتێسک»و «لوگانسێک» لە لایەن تورکیاوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، ھەنگاوەکەی «پوتین»ی لەمەڕ بە فەرمی ناسینی سەربەخۆیی کۆمارییەکانی «دۆنتێسک»و «لوگانسێک»ی بە پێشێل کردنی سەروەریی ئۆکرانیا زانی و ئیدانەی کرد.

«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە فەرمانی بە فەرمی ناسرانی سەربەخۆیی ناوچەکانی «دۆنتێسک»و «لوگانسێک»ی لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا دەرکرد.

ناوچەی «دۆنباس» لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی «دۆنتێسک»و «لوگانسێک» و ھەروەھا چەند ناوچەی ڕووس نشینی دیکە پێکھاتووەو ئەم دوو پارێزگایە لە ساڵی ٢٠١٤ دوای گۆڕدرانی حکومەت لە ئۆکرانیا بە شێوەیەکی یەک لایەنە لە «کییەف» دابڕان و سەربەخۆیییان ڕاگەیاند.

ھەنگاوەکەی پوتین لەمەڕ بە فەرمی ناسینی سەربەخۆیی ناوچەکانی «دۆنتێسک»و «لوگانسێک» لەگەڵ دژایەتیی توندی ئەمریکاو دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکانی دیکەو ھاوپەیمانەکانیان بووەتەوە کە دەستەڵات گرتنی دووبارەی ڕووسیا بە قازانجی خۆیان نابینن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تی ئاڕ تی، لە درێژەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، جەخت لە پابەند بوونی ئانکارا لە سەر پارێزرانی یەکێتیی سیاسی و سەروەریی ئۆکرانیا کراوەتەوەو داوا لە لایەنە تێکھەڵچووەکان کراوە کە دان بە خۆیاندا بگرن و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان ڕەچاو بکەن.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھەروەھا شارومەندانی ئەم وڵاتە ڕاسپێردراون کە خاکی ئۆکرانیا بەجێ بھێڵن.

سەرپەیڤ