شوبات 27, 2022 11:47 Asia/Tehran
  • لە ئانکارا ، چاوپێکەوتنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گەڵ سەرۆکی تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا لە لە دیداری یەکتردا ، رێگاکانی پەرەی پێوەندیی دوو قۆڵی و نەھێشتنی تیرۆریسمیان تاووتوێ کرد .

ئەم چاوپێکەوتنە لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی نەھێشتنی تیرۆریستان ، زیاتر لە دوو ساڵە ھێرش دەکەنە سەر باکووری عێراق و دەبنە ھۆی کوژران و بریندابوونی خەکی ئاسایی لە ھەرێمی کوردستان و زیانگەیشتن بە موڵک و ماڵ و زەوی و زاریان. جیا لەوە ئێستا نزیکەی 200 کیلۆمەتریی دووجا لە خاکی عێراق لە ژێر رکێفی ھێزەکانی تورکیادایە . 

پەلامارە نایاساییەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر بنکەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق لە کاتێکدایە کە بەغدا بە جاران ئەم پەلامارنەی شەرمەزار کردووە و وەک پێشێلکردنی سەروەریی عێراقی زانیوە . 

محەمەد حەلبووسی و رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی شەممە لە دیدارێک دا لە ئانکارا ، لە بارەی رێگاکانی پەرەی ھاریکاری لە بواری ئابوری ، بازرگانیی و ئاسایشیان تاووتوێ کرد . 

 پێوەندیەکانی ئانکارا و بەغدا لە ساڵانی رابردوودا بە ھۆی پەلامارەکانی تورکیا بەردەوام تووشی کێشە و بارگرژیی بووە . 

سەرپەیڤ